تاران ئامادەیی بۆ دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ واشنتۆن دەربڕی

KNN : Kurdish News Network
04:51 - 24/03/2025
جیهان
+
-

بەمەرجی نەبونی فشار و هەڕەشە كۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، ئامادەیی بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا راگەیاند.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەمیدیا جیهانییەكانی راگەیاند: بەمەبەستی دانوستانی راستەوخۆ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ گفتوگۆ، بەڵام بۆ دانوستانی راستەوخۆ  پێویستە واشنتۆن هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە تاران بگۆڕێت.

 

وتیشی: لەگەڵ ئەوەی ئێران هیچ دەرفەتێک بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی لەدەست نادات، بەڵام ئامادە نییە لەژێر هیچ فشار و هەڕەشەیەكدا دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکادا ئەنجام بدات.

 

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، رێگاکانی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتۆن كراوەیە، بەڵام ئەو تۆمەتانەی دەخرێنە پاڵ وڵاتەكەی ناچاریان دەکات كە دەست بەدانوستانی راستەوخۆ نەكەن.

 

دوێنی یەكشەممە، ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری سەرۆكی ئەمەریکا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند: لەسەر بنەمای دورکەوتنەوە لە کردەوەی سەربازی بۆ سەر تاران، ترەمپ نامەی بۆ عەلی خامنەیی ناردوە ئەوەش وەك هەوڵێک بۆ گرتنەبەری رێككەوتن بەڕێگەی ئاشتی.

780 جار خوێندراوەتەوە