وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا
رایگەیاند، نیگەرانن لە نا سەقامگیری دۆخی تورکیا و سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی
ئۆپۆزسیۆن لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە.
هەواڵ:KNNC
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری
دەرەوەی ئەمەریکا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، چاودێری دۆخی تورکیا دەکەن، نیگەرانی
خۆیان دەربڕیوە و نایانەویت ئەو جۆرە ناسەقامگیرییە لە حکومڕانی هیچ کام لە هاوپەیمانەکانیان
ببینن.
هاوکات، خواستی
ئەمەریکاشی دەربڕوە بۆ کارکردن لەگەڵ رەجەب تەبی ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا.
وتیشی: نیگەرانن لە دەستگیرکردن و سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان لە ناوخۆی
تورکیادا.
ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە تورکیا دژی
دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی گەورە شارەوانی تورکیا بەردەوامەوە و تا
ئێستا بەهۆیەوە زیاتر لە 1400 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون.
56 جار خوێندراوەتەوە