بە تۆمەتی تیرۆر و سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان تورکیا ڕۆژنامەنوسێکی سویدی دەستگیر دەکات

KNN : Kurdish News Network
11:21 - 30/03/2025
جیهان
+
-


نووسینگەی سەرۆکی داواکاری گشتی ئەنقەرە، کاج جواکم مەدین، ڕۆژنامەنوسی سویدی دەستگیر کرد،  کە بۆ ڕوماڵکردنی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ لە تورکیا بوە .

هەواڵ:KNNC

دوای دو ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنیدا، پەیامنێرانی بێ سنور ئیدانەی دەستگیرکردنەکەیان کردوە و ڕەخنەیان گرت لەوەی ئەمە سنوردارکردنی ئاشکرای ئازادی رادەربڕینە لە تورکیادا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژنامەنوسەکە بە تۆمەتی  ئەندامبون لە "حزبی پەکەکەدا" و "سوکایەتیکردن بە سەرۆک کۆماری تورکیا" دەستگیرکراوە.

ئاندریاس گوستاڤسۆن، سەرنوسەری ڕۆژنامەی داگێنس ئی تی سی،  کە مەدین کاریان بۆ دەکات ڕایگەیاند،؛ ئەو بۆ ڕوماڵکردنی ناڕەزایەتییە بەردەوامەکانی ئەم دواییەی تورکیا چوە و ماوەی دوو ڕۆژە هیچ هەواڵێکیان لەبارەیە نییە.

دەسەڵاتدارانی تورکیا  مەدین تۆمەتباری دەکەن بەوەی کە پەیوەندی بە  پەکەکەوە هەیە و  لە ساڵی 2023 شدا سوکایەتی بە ئەردۆغان کردوە لە دوای بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی لە ستۆکهۆڵم لە وڵاتی سوید.


لای خۆیەوە ئێریک لارسۆن، بەرپرسی هەواڵنێرانی بێسنوور (RSF)ی سوید لە بەیاننامەیەکدا دوای دەستگیرکردنی مەدین رایگەیاندوە؛ بەئامانجکردنی ڕۆژنامەنوسان بەم شێوەیە بەداخەوە لە تورکیا شتێکی نوێ نییە.،بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا تاکتیکەکانی (حکومەت) گۆڕاون و ڕۆژنامەنوسان لە ڕێگەی یاسادانان و سانسۆرکردنی ئینتەرنێتەوە بێدەنگ دەکرێن.


جێی وەبیرهێنانەوەیە هەمان رۆژنامەنوس لە سەردەمی ئەسەد لە سوریا  لە زیندانی قامیشلۆ لەکاتی ڕوماڵکردنی ڕوداوەکانی قەیرانی سوریادا دەستگیرکراوە.

141 جار خوێندراوەتەوە