سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە خاکی لوبنانەوە دوو موشەکیان ئاڕاستەکراوە و
رێگریان لە تەقینەوەی کردوە.
هەواڵ:KNNC
سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە خاکی لوبنانەوە
دوو موشەکیان ئاڕاستەکراوە، رێگری لە تەقینەوەی یەکێکیان کراوە و ئەوەی دیکەشیان
گەڕێنراوەتەوە نێو لوبنان و تەقیوەتەوە.
هاوکات، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداری داوە، ئەگەر حیزبوڵای لوبنان
ئارامی لە شارۆچکەکانمان تێکبدات، ئەوا ئێمەش ئارامی لە بەیروت تێکدەدەین.
لە ئێستاشدا، ژمارەیەک شارۆچکەی لوبنان لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای
ئیسرائیلەوە تۆپباران دەکرێن.
52 جار خوێندراوەتەوە