ئەمڕۆ پێنجشەممە،
مەیسا سابرین، پارێزگاری کاتی بانکی ناوەندیی سوریا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە، دوای کەمتر لە سێ مانگ لە پۆستەکەیدا دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی حکومەتەکاتییەکی سوریا کردوە.
هەواڵ:KNNC
لەدوای هاتنە
سەر دەسەڵات و پێکهێنانی حکومەتی کاتی لە سوریا، مەیسا سابرین وەک پارێزگاری بانکی
ناوەندی بە کاتی دەستنیشان کراو و
پۆسەتەکەی وەرگرت، سابرین یەکەم ژنە کە لە مێژووی زیاتر لە 70 ساڵیدا سەرکردایەتی دامەزراوەکە دەکات، جێگەی محەمەد عیسام حازمەی گرتەوە کە لە ساڵی 2021لەلایەن بەشار ئەسەد، سەرۆکی لەکارلادراوی بانکی ناوەندییەوە دەستنیشانکرا بو .
مەیسا سابرین ، خاوەنی
زیاتر لە 15 ساڵ ئەزمونی پیشەیی لە بواری دارایی و بانکیدا و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس
و ماجستێرە لە ژمێریاری لە زانکۆی دیمەشق، هەروەها بڕوانامەی CPA، کە وای لێکردوە پۆستی سەرکردایەتی دیار وەربگرێت.
ئەولە ڕابردوشدا وەک بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی حکومەت
بۆ بانکەکان و وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری بۆرسەی دیمەشق کاری کردوە، پێش ئەوەی
پۆستی ئێستای وەربگرێت.
گەرچی دیار نییە
دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵدەکرێت یاخود نا و هۆکارەکەشێ نەخستوەتە ڕو، بەڵام بەرپرسێکی سوری و سەرچاوەیەک لە
کەرتی دارایی بە ئاژانسی رۆیتەرزیان ڕاگەیاندوە؛ کە لە چەند ڕۆژی داهاتودا لە کاتی
پێکهێنانی حکومەتی نوێدا جێگرەوەیەک بۆ مەیسە سابرین دادەنرێت.
733 جار خوێندراوەتەوە