وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئاشكرایدەكات،
بۆ دیاریکردنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، رۆژی شەممە چاودێریی مانگ دەکەن.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ پێنجشەممە (27ـی ئادار) د.عەبدوڵڵا
شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان، رایگەیاند: پشتبەستو بەبنەما شەرعییەکانی ئایینی
ئیسلام، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان لە رێگەی لیژنەی
باڵای بینینی مانگەوە بڕیار لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدات.
دەشڵێت: ئەو هەواڵانەی لەبارەی
دیاریکردنی رۆژی جەژنەوە بڵاودەکرێنەوە هیچ بنەمایەکی زانستی و شەرعییان نییە.
ناوەندی نێودەوڵەتیی فەلەکناسی ئاماژەی
بۆ ئەوەكردوە، مانگی رەمەزانی ساڵی (2025) لە ژمارەیەك وڵاتدا (30) رۆژ دەبێت و جەژنی رەمەزانیش دەكەوێتە
رۆژی دوشەممە (31ـی ئازار)، بەڵام لە ژمارەیەك وڵاتی دیكە رۆژی یەکشەممە (30ـی
ئازار) جەژن دەبێت.
280 جار خوێندراوەتەوە