وەزیری نەوتی عێراق: ئێران بە بەڵگەنامەی ساختە نەوتی خۆی بە ناوی ئێمەوە فرۆشتوە

KNN : Kurdish News Network
11:02 - 24/03/2025
عێراق
+
-

وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایدەکات، ئێران بە بەڵگەنامەی ساختە نەوتی خۆی بەناوی نەوتی عێراقەوە فرۆشتوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، واشنتۆن پەیامێکی زارەکی بۆ ناردون سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران لەلایەن هێزی دەریایی ئەمەریکاوە کە بەبەڵگەنامەی ساختەی عێراقییەوە کاردەکەن.

 

دەشڵێت: رێکخراوی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، رێکاری ورد بۆ هەناردەکردنی نەوت پەیڕەو دەکات، جەختیشیکردەوە مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیا بازرگانییەکان ناکات، بەڵکو تەنها نەوت بەو کۆمپانیایانە دەفرۆشێت کە خاوەنی پاڵاوگەن.

 

وتیشی: سۆمۆ لەرێگەی مانگە دەستکردەکانەوە چاودێری ورد دەکات بۆ دڵنیابونەوە لەوەی بارەکان دەگەنە شوێنی دیاریکراوی خۆیان.

 

وەزیری نەوتی عێراق ئاشکراشیکرد، بەشێک لە کاسبکارانی ئێرانی بەڵگەنامەی ساختەی عێراقییان بەکارهێناوە بۆ قاچاخچییەتی نەوت، بۆیە بە فەرمی کۆشکی سپیمان ئاگادارکردوەتەوە کە عێراق هیچ پەیوەندییەکی بەو قاچاخچیەتییەوە نییە، هەروەها سۆمۆ رێوشوێنی توندی گرتوەتەبەر بەرامبەر بەو بازرگانانەی هەوڵی لادانی بارەکانیان لە رێڕەوی خۆی داوە و بەشێکیشیان خراونەتە لیستی رەشەوە.

307 جار خوێندراوەتەوە