جێگرى وەزیرى بازرگانى ئێران وەڵامى وەزیرى نەوتى عێراق دەداتەوە... "قسەکانی بێ بنەمان"

KNN : Kurdish News Network
08:42 - 25/03/2025
عێراق
+
-

بەرپرسێکى ئێران لێدوانەکەى وەزیرى نەوتى عێراق لەبارەى بەکارهێنانى بەڵگەنامەى ساختە بۆ فرۆشتنى نەوتى وڵاتەکەى بەبێ بنەما ناودەبات و بەبەشێک لە سیاسیەتى ئەمریکا ناوى دەبات.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

عەلى محەمەد موسەوى جێگرى وەزیرى بازرگانى ئێران رایگەیاند، پڕۆسەى فرۆشتنى نەوتى ئێران بەپێى پێوەرە قبوڵکراوەکانى بازرگانى بەرێوەدەچێت.

 

 

راشیگەیاند، لێدوانەکەى وەزیرى نەوتى عێراق لەبارەى بەکارهێنانى بەڵگەنامەى ساختە لە فرۆشتنى نەوتى ئێراندا چەواشکارى تێدایە و ئەو لێدوانە لەسەربنەماى پڕوپاگەندەى بەرپرسانى ئەمریکى دراوە و دورە لە راستیەوە و هیچ بنەمایەکى نیە.

 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژى دوشەممە حەیان عەبدولغەنى وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند: لە فرۆشتنى نەوتى ئێراندا بەڵگەنامەى ساختەى عێراقى بەکارهێنراوە.

312 جار خوێندراوەتەوە