ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە دەدات

KNN : Kurdish News Network
09:17 - 25/03/2025
عێراق
+
-

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە بدات.

هەواڵ:KNNC

 

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کارنامەی دانیشتنەکەی بڵاوکردوەتەوە و دەنگدان و خوێندنەوە بۆ شەش پرۆژەیاسا دەکرێت.

 

بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بڕگەی یەکەمدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە دەدرێت.

 

پێشتریش شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، داوایان لەلایەنە سیاسییەکان کردووە، لە دانیشتنەکەی رۆژی سێشەممەدا، پرۆژەیاسای بە پارێزگابونی هەڵەبجە تێپەڕێندرێت.

65 جار خوێندراوەتەوە