سەرۆک و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان پیرۆزبایی ئاڕاستەی رێکخەری گشتی و بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن

KNN : Kurdish News Network
12:55 - 29/03/2025
کوردستان
+
-

بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، سەرۆک و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان پیرۆزبایی هاتنی جەژنی رەمەزان، لە دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتی و بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن.

دەقی پەیامەكان:

 

 مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

 

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کرد.
لە پەیامەکەی مەسعود بازرانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستاندا هاتوە، "بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم".
دەشڵێت: لەو بۆنە پیرۆزەدا لە خودای گەورە داواکارم ئاشتی و ئارامی وڵاتەکەمان قوڵ بکاتەوە و ئەم جەژنە ببێتە دەستپێکی قۆناغێکی نوێی سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان.

 

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

 

سەرۆكی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کردوە و رایگەیاندوە، "هیوادارم جەژنی خیروخۆشی بێت و ئارامی و سەقامگیری بۆ گەل و نیشتیمانەكەمان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

لە پەیامێكدا بۆ دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی پیرۆز دەكات كە تیایدا هاتوە: هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەگەرمی لە بەڕێزتان پیرۆز دەكەم، هیوادارم جەژنی خیروخۆشی بێت، ئارامی،  سەقامگیری بۆ گەل و نیشتیمانەكەمان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، سەرۆكی هەرێم هیوای تەندروستی باش، تەمەن درێژی، شادی و سەركەوتن بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەخوازێت.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کرد و هیواخوازە هەموان بەگیانی بەرپرسیارییەتییەوە هەنگاو بنێن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

لە پەیامەکەیدا بافل جەلال تاڵەبانی، نوسیویەتی: "لە دڵەوە پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە خۆتان و خانەوادەکەتان دەکەم، هیوادارم هەمیشە لە خۆشی و شادیدا بۆنەکان بەڕێبکەن".

دەشڵێت: ئومێدەوارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەمولایەک، هاندەرمان بێت تا بە گیانی لێبوردەیی و بەرپرسیارییەتیی و نیشتمانییەوە پێکەوە هەنگاو بنێین لەپێناو تەبایی و یەکڕیزی گەلی کورد و چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی کەموکورییەکان و باشترکردنی حوکمڕانی و ژیانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

 

د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق

 

 

د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی پیرۆز ئاڕاستەی دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات هیواخوازە جەژن ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و تەبایی.

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

 

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و تێیدا هاتووە: "هیوادارم جەژن ببێتە مایەی شادی و بەختەوەری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەكەمان و پێشكەوتنی زیاتری نیشتمانەكەمان".

 

عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی

عیرفان علی عبدالعزیز، رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان پەیامی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی پیرۆز ئاڕاستەی دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات هیواخوازە جەژن ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و تەبایی.

 

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پەیامی پیرۆزبایی هاتنی بەهار و ساڵی نوێی كوردی و جەژنی رەمەزانی پیرۆز ئاڕاستەی دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات.

190 جار خوێندراوەتەوە