عێراق لێخۆشبونی بۆ بەشێک لە کارمەند و ئەفسەر و پۆلیسی سزادراو دەکرد

KNN : Kurdish News Network
08:56 - 28/03/2025
عێراق
+
-

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە هەر یەک لە وەزیرانی داد و ناوخۆی عێراق بڕیاری لێخۆشبونیان بۆ بەشێک لە سزای زیندانیانیان دەرکرد.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

وەزارەتی دادی عێراق بڵاوی کردەوە، لێخۆشبونیان بۆ زیندانیانیانی ناو چاکسازاییەکان دەرکردوە و لە سزای دیسپلینی بێبەری کراون.

 

 

ئاماژەی بەوەشکراوە، وەزیری داد، بڕیاریداوە، بەوەی ئاسانکاری بۆ ئەوەی کەسوکاریان لە چاکسازییەکان بتوانن لە ڕۆژانی جەژندا سەردانیانن بکەن.

 

 

لەلای خۆشیەوە، عەبد ئەلمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ، لێخۆشبونی بۆ ئەو ئەفسەر و پۆلیس و کارمەندانی وەزارەتەکەی دەرکردوە کە لە کاتی کارکردن سزادراون و یاخو هێشتا کەیسەکانیان لە لێکۆڵینەوەدایە، هەروەها، سزای دیسپلەینی بۆ سەرجەمیان هەڵوەشاندەوە.

61 جار خوێندراوەتەوە