وەزارەتی نەوتی
عێراق رایدەگەیەنێت: له مانگی رابردودا (95) ملیۆن و (148) هەزار بەرمیل نهوتمان
هەناردە كردوە و كاریش بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هەناردەكردنی نەوت دەكەن.
هەواڵ: (KNNC)
وەزارەتی نەوتی
عێراق رایگهیاند: بەپێی ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) کۆی
گشتی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی رابردو (شوباتی 2025)ـدا توانیویانە هەناردەی نهوت
بگەیەنن بە (95) ملیۆن و (148) هەزار و (167) بەرمیل نهوت كە تێكڕای رۆژانەی نەوتی
هەناردەكراو لە سێ ملیۆن و (171) بەرمیل پێكهاتوە.
وەزارەتی نەوت
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پلانیان داناوە كە ئاستی هەناردەی نەوت بەجۆریك بەرز
بكەنەوە لە ساڵی (2028 - 2029) بگەن بە شەش ملیۆن و (300) هەزار بەرمیل نەوت لە
رۆژێكدا.
لای خۆشیەوە،
عامر خەلیل، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی باکور، ئاماژەی بۆ ئەوكردوە،
بەپاڵپشتی محەمەد شیارع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دامەزراوەکانی هەناردەکردنی
نەوتی باکور دەستیان بە بوژانەوە کردوە، بەڵام بەهۆی گەندەڵییەوە لە بیرە
نەوتەكانی سەلاح الدین لە نەینەوا و بەشێکی کەرکوک زیانیان بەركەوتوە.
106 جار خوێندراوەتەوە