بەڕێوەبەرایەتی
گشتی ماددە هۆشبەرەکانی سەربەوەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت: لەسەرەتای ساڵی (2025)ـوە تا ئێستا
توانیویانە دەستبەسەر زیاتر لە دو تۆن مادەی هۆشبەردا بگرن لەگەڵ دەستگیرکردنی (559) بازرگانی ناوخۆیی و
نێودەوڵەتی.
هەواڵ: (KNNC)
حسێن یوسف
تەمیمی، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەرونییەکان
رایگەیاند: بەهۆی پەیوەندی راستەوخۆی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لەگەڵ وەزیری ناوخۆ، توانیویانە لەسەرەتای ئەمساڵەوە
تا ئەمڕۆ هەزار و (559) بازرگانی ماددە هۆشبەركان دەستگیربكەن، بەوەش زیانی گەورەیان
لەبازرگانانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی داوە.
وتیشی: لەماوەی
ساڵی (2025)ـدا بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەكان دەستی بەسەر دو تۆن و (156)
كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرتوە، هەروەها توانیویانە (194) بازرگانی نێودەوڵەتی و
هەزار (356) بازرگانی ناوخۆیی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربكەن.
وتەبێژی
بەرێوەبەرایەتی گشتی ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەرونییەکان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە،
بەڕێوەبەرایەتییەکە توانیویەتی نەك تەنها لەناوخۆی وڵات بەڵكو لە ئاستی ناوچەیی و
نێودەوڵەتیشدا چالاكییەكانی پێشبخات ئەوەش وایكردوە هەمیشە بەڕێوەبەرایەتییەكەی بەهێزتر
و کاریگەرتر روبەڕوی گواستنەوە و قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەكان بەبەكارهێنانی هۆكار
و ئامرازی مۆدێرنی پێشکەوتو بوەستێتەوە.
156 جار خوێندراوەتەوە