ئەمڕۆ پێنجشەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند،
بە فڕۆکەی جەنگیی ئێف 16 دوو حەشارگەی داعشیان لە باکوری ڕوتبە لەناو بردوە.
هەواڵ:KNNC
لە راگەیەندراوی
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقدا هاتوە؛ "بە
پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، هێزەکانیان بەردەوامن بۆ
شکاندنی دەستی تیرۆر و لەناوبردنیان .
ئاماژەیان بەوەشکردوە؛ لە ڕێگەی بەدواداچوونی وردی
تەکنیکی، بونی زانیاریی ورد، لەگەڵ هەوڵی مەیدانی بەردەوام و بەپشتبەستن بە ئەندامانی هێزە
ئەمنییەکان و دەزگای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر،
و لەگەڵ بەدواداچون و چڕکردنەوەی هێزی سەربازی توانیویانە ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی دژی چەکدارەکانی داعش بە سەرکەوتوی ئەنجام بدەن.
بە بێ ئەوەی
باسلەوە بکرێت چەند چەکداری داعش کوژراوە، ئاماژەیان بوە کردوە لە ڕێگەی فڕۆکە ئێف-16 وە بە وردی چەند ئامانجێکیان پێکاوە و هێرشێکی ئاسمانی ورد و سەرکەوتویان ئەنجامداوە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا دوو حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیان
بەتەواوەتی لەناو بردوە.
53 جار خوێندراوەتەوە