بڕیاری شەش ساڵ زیندانیکردن بۆ بەرپرسێکی کەرکوک دەرچو

KNN : Kurdish News Network
09:35 - 23/03/2025
عێراق
+
-

دەستەی دەستپاکی فیدراڵ رایگەیاند، "بە غیابی سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بۆ بەپرسی پێشوی فەرمانگەی باجی کەرکوک دەکراوە".

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ یەکشەممە دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، دادگای تاوانەکانی کەرکوک بە " ئامادەنەبون" سزای شەش ساڵ زیندانیکردن و پێبژاردنی بۆ تۆمەتباری هەڵاتو (هەنا عەبدولکەریم حەسەن ئەلبەیاتی)، دەرکردوە کە وەک بەرپرسی بەشی زەوی و زار لە فەرمانگەی باج-ـی کەرکوک کاریکردوە، بە پاسای ئەوەی بەرتیلی وەرگرتوە لەبەرامبەر ئەنجامدانی مامەڵەیەکی باج.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەمان دادگا بە ئامادەنەبون" غیابی" بڕیاری چوار ساڵ زیندانیکردنی بۆ تۆمەتباری هەڵاتو دەرکردوە بە تۆمەتی دەستکاریکردنی مامەڵەیەکی وەرگرتنی باج بۆ موڵکێک.

 

ئەوەش هاتوە، دادگا بڕیاریشداوە بە دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی تۆمەتبارەکەوە و بڕیاری قەدەغەکردنی گەشت-یشی بەسەردا سەپێنراوە.

697 جار خوێندراوەتەوە