وەزیری نەوتی عێراق: هیچ دەسەڵاتێکمان بەسەر پڕۆسەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان نیە

KNN : Kurdish News Network
08:46 - 24/03/2025
عێراق
+
-

وەزیری نەوتی عێراق، بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات و راشیدەگەیەنێت وەزارەتەکەیان هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر پڕۆسەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم نیە.

 

هەواڵ:KNNC

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە بودجەدا 16 دۆلار بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێکی نەوت لە هەرێم تەرخانکراوە و پێشبینی دەکرێت 350 بەرمیل نەوت ڕۆژانە لە بەندەری جەیهانەوە هەناردە بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: ڕێکخراوى ئۆپیک ئاگادارى کردونەتەوە لەوەى لە ئێستادا هەرێم ڕۆژانە 286 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت،  وتیشی: وەزارەتەکەیان هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر پڕۆسەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم نیە.

باسی لەوەشکرد، عێراق ڕۆژانە بڕی 3.2 بۆ 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات و %70ی نەوتی عێراق عێراق بۆ بازاڕەکانی ئاسیا هەناردە دەکرێت و چین لە پلەی یەکەم و دوای ئەوە هیندستان دێت، لە ئێستاشدا تاتوێى هەناردەکردنى نەوت بۆ بازاڕەکانى ئەفریقا دەکەین

136 جار خوێندراوەتەوە