به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بە زمانی كوردی
پیرۆزبایی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز دەكات و دەڵێت: نه‌ورۆز ئه‌و رۆژه‌یه كه په‌یوه‌ندی
خۆشه‌ویستی و چاره‌نوسی هاوبه‌ش و مێژویه‌كی مه‌زنمان بیرده‌خاته‌وه.
هەواڵ: (KNNC)
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تۆڕی
كۆمەڵایەتی (X) به‌زمانی كوردی
نوسیویه‌تی دەڵێت: به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزبایی
ئاڕاسته‌ی رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق به‌گشتی و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی ده‌كات، خوای
گه‌وره به خێر و خۆشی بیگێڕێت.
دەشڵێت: به‌هیوای به‌رده‌وامبونی ئاسایش و سه‌قامگیری له عێراقدا، كه به‌هه‌وڵی
هه‌مو پێكهاته‌كانی گه‌له ته‌باكه‌ی به‌ره‌و سبه‌ینێیه‌كی گه‌شاوه‌تر ده‌ڕوات.
سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، نه‌ورۆز ئه‌و ڕۆژه‌یه كه
په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و چاره‌نوسی هاوبه‌ش و مێژویه‌كی مه‌زنمان بیرده‌خاته‌وه،
ئه‌مه‌ش هه‌مو عێراقییه‌كان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌ماندا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
151 جار خوێندراوەتەوە