حوسییەکان بۆ چوارەمجار لە 72 کاتژمێری ڕابردودا فڕۆکەخانەی بن گوریۆنیان کردە ئامانج

KNN : Kurdish News Network
07:21 - 23/03/2025
جیهان
+
-

ئەمڕۆ یەکشەممە حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند  فڕۆکەخانەی بن گوریونی ئیسرائیلیان بە موشەکی بالیستیکی لە جۆری هایپەرسۆنیکی “فەلەستین 2” کردوەتە ئامانج، بەمەش ئەمە چوارم هێرشی ئەو گروپەیە بۆ سەر ئیسرائیل لە 72 کاتژمێری ڕابردودا.


هەواڵ: KNNC


یەحیا ساری، وتەبێژی هێزە سەربازییەکانی گروپەکە ڕایگەیاندوە، فڕۆکەخانەی بن گوریۆنیان کردوەتە ئامانج، جەختی کردوەتەوە هێرشەکەیان سەرکەوتو بوە  و بۆ ماوەی زیاتر لە نیو کاتژمێر هاتوچۆی ئاسمان لە فرۆکەخانەکەدا راگیراوە.


ناوبراوە دوپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبن  لە هێرشەکانیان بۆ سەری ئیسرائیل و  بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە پێناو  پشتیوانیکردنی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین، جەختیشیکردوەتەوە  ڕێگری لە کەشتیوانی ئیسرائیل دەکەن تا ئەوکاتەی دەستدرێژییەکانی دەوەستێنێت و گەمارۆی سەر غەززە هەڵدەگیرێت.


بە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی حوسییەکان لە کاتێكدایە، ئەمە چوارەم جارە لەماوەی 72 کاتژمێری ڕابردودا، ئەوەش دوای ئەوەی گروپەکە لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند بو،  بۆ جاری سێیەم لەماوەی 48 کاتژمێردا فڕۆکەخانەی ئیسرائیلیان کردۆتە ئامانج.


لە لای خۆشیانەوە ئەمڕۆ  یەکشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، پێش ئەوەی بچێتە ناو ئاسمانی ئیسرائیلەوە، ڕێگرییان لە موشەکێک کردوە کە لە یەمەنەوە هەڵدرابو.


422 جار خوێندراوەتەوە