ئەندامی
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە رایدەگەیەنێت: ئەندامەكانیان خۆیان رادەستی دەوڵەتی
توركیا ناكەنەوە، بەڵكو شەڕڤانەکانیان گیانفیدان
و جەخت دەكاتەوە؛ دەوڵەتی توركیا جەنگ هەڵبژێرێت یان ئاشتی پەكەكە بۆ هەردو ئەگەرەكە ئامادەیە.
هەواڵ:
(KNNC)
لە دیمانەیەكی
تەلەفزیۆنیدا موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی
كوردستان (پەکەکە) رایگەیاند: هیچ یەكێك لە ئەندامەكانیان خۆیان رادەستی دەوڵەتی
توركیا ناكەنەوە، بەڵكو شەڕڤانەکانیان گیانفیدان.
وتیشی: لەبەرامبەر
تەکنیکی تورکیا پەكەكە ستراتیژیان پێشخستوە و تەکنیکمان هەیە کە دەتوانن لە ناو تەواوی
شارەكانی تورکیادا چالاکی ئەنجام بدەن.
رونیكردەوەكە،
دەوڵەتی تورکیا ناتوانێت بە درۆ سەرکەوتن بەدەست بهێنێت تا ئێستا سوپای تورکیا نەیتوانیوە دەست بەسەر ئاوی زاپدا بگرێت.
ئەندامەكەی
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی كرێكارانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پەکەکە تەنها
بزوتنەوەی چەكداری پارتیزانی نییە، بەڵکو بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتیشە، بۆیە
ئەگەر دەوڵەتی توركیا جەنگ هەڵبژێرێت یان ئاشتی، پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ
هەردو ئەگەرەكە ئامادەن.
1632 جار خوێندراوەتەوە