زیانی وایەرە كۆنەكانی بارگاویكردنەوەی مۆبایل

KNN : Kurdish News Network
08:00 - 24/03/2025
هەمەڕەنگ
+
-

سەرباری بڵاوكردنەوەی هۆشداری لەسەر وایەرە زیان بەركەوتوەكانی بارگاویكردنی مۆبایل، بەڵام تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی پشت بەئەو جۆرە وایەرانە دەبەستن، لێرەدا جارێكی دیكە مەترسییەكانی ئەو جۆرە وایەرانە دەخەینەوەڕو.


هەمەڕەنگ: (KNNC)


وایەرەكانی بارگاویكردنەوەی مۆبایل رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە گواستنەوەی وزە و زانیارییەکان، بەڵام کاتێک زیانیان پێدەگات نەك لەكاردەكەون، بەڵكو دەتوانن ببنە مەترسییەکی ڕاستەقینە، لەكاركەوتنی وایەرەکان دەبنە هۆكاری ناجێگیری وزەی نێررداو و خاوکردنەوەی بارگاویکردنەوە و تێکدانی تەمەنی پاتری مۆبایل.


وارەیی بارگاویكردنەوەی زیانلێكەوتوی خراپ، دەبێتە هۆی گەرمبونی نائاسایی مۆبایلەكان کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ئامێرەكان، مۆبایلە مۆدێرنەکان رەنگە بتوانن هاوكاریت بكەن بۆ دەستنیشان كردنی كێشەكە و بەشێوەیەكی خۆكردانە پڕۆسەی بارگاویكردنەكە بوەستێنن، بەڵام ئەم تایبەتمەندییە لەسەر هەمو ئامێرەکان بەردەست نییە.


یەكێكی دیكە لە مەترسییەكانی وایەری بارگاویكردنەوەی مۆبایل، نەمانی مادەی جیاكەرەوەی نێوان وایەرەكانە كە ئەگەری دروستبونی شۆرتی کارەبا و مەترسی ئاگرکەوتنەوە هەیە، بەتایبەتی ئەگەر مۆبایلەکە بۆ بارگاویكردنەوە لەشوێنێكی دور لە چاودانرابێت.


تا ئێستاش ژمارەیەكی زۆر لە بەکارهێنەران وایەری بارگاویكردنەوەی زیان بەركەوتو بەهۆی گرانی نرخی کێبڵە ئۆرجیناڵەكان یان هەبونی وایەرێكی دیكەی بەدیلی هەرزان كە كوالێتیان نییە بەكاردەهێنن،  نەبونی هۆشیاری بۆ بەكارهێنانی ئامێرەكان بەشێوەیەكی دروست و بۆ ئەوەی مەترسییەكان لەسەر ژیانمان كەم بكەینەوە، ئەم کێشە بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی کۆنترۆڵی بەرهەمە خراپەكان توند دەكرێتەوە.

91 جار خوێندراوەتەوە