وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، سبەینێ پێنجشەممە و لە ماوەی سێ رۆژدا موچەی مانگی سێ دابەشدەكرێت.
هەواڵ: (KNNC)
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، دوای تەمویلكردنی
موچەی موچەخۆرانی هەرێم سبەینێ پێنجشەممە (2025/3/25) بە خانەنشینی شارستانی و
خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسییەكان، بەركەوتوانی چەكی كیمیایی و كەسوكاری
شەهیدان و ئەنفاكراوان دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی سێ دەكرێت.
بەپێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی بڵاویكردوەتەوە، رۆژی هەینی
هەریەك لە خانەنشینی پێشمەرگە، كاروباری
شەهیدان و ئەنفالكراوان، پەروەردە، دارایی و ئابوری، دەستەی دەستپاكی، دەستەی
وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەستەی مین و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم ژمارەیەك لە
وەزارەتەكانی دیكەی حكومەتی هەرێم دابەشدەكرێت.
خشتەكەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە كە لە رۆژی
شەممەدا دابەشكردنی موچە بەردەوام دەبێت و وەزارەتەكانی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی،
رۆشنبیری لاوان، كارەبا، ئەوقاف، خوێندنی باڵا، و هەرسێ سەرۆكایەتییەكە و هێزە
ئەمنییەكان موچە وەردەگرن.
پێشتر وەزرەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم رایگەیاندبون، دوای
گەیشتی بڕی (954.880.467.779) دینار وەك تەمویلی موچەی مانگی ئازار (3)ـی موچەخۆران
و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی
دارایی و لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق، سبەینێ پێنجشەمە دەست بەدابەشكردنی
موچەی مانگی ئازار دەكرێت.
1268 جار خوێندراوەتەوە