میدیاكانی میسر
بڵاویانكردەوە، بەهۆی نقوم بونی ژێر دەریاییەكی گەشتیاری لە دەریای سور شەش كەس
گیانیان لەدەستداوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئەوەیانخستوەتەڕو،
ژێردەریاییەكە لە شاری غەردەقەی دەریای سور كە (44) گەشتیاری لە نەتەوە جیاوازەكان
هەڵگرتبو، لەکاتی گەشتێکیدا بۆ پشکنینی بەردی مەرجانی، لەبەردەم هۆتێل مارینا، كە یەکێکە
لە هۆتێلە بەناوبانگەکانی شارەكە نوقمبوە و لە ئەنجامدا شەش گەشتیار گیانیان لەدەستداوە.
ئاشكرایانكردوەكە،
لەروداوی نقوبونی ژێردەریاییەكەدا نۆ كەس برینداربون كە چوار كەسیان باری
تەندروستیان ناجێگیرە و (29) گەشایاریش رزگاركراون.
میدیاكانی میسر
ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، بۆ بەهاناوە چونی گەشتیارەكان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی
تەندروستی دەریای سور (21) ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن رەوانەی شوێنی روداوەكە كراون،
رونیشیانكردوەتەوە كە ژێردەریاییە نقومبوەكە چەند ساڵێكە بەبێ هەبونی هیچ كێشەیەك
تیایدا گەشتی ژێردرەیایی ئەنجام داوە.
135 جار خوێندراوەتەوە