ماست یەکێکە لە
گرنگترین خواردنەکان و مەڵبەندێکی باشی پرۆتین، چەوری، ڤیتامین، کانزا و
کاربۆهیدراتەکانە.
هەواڵ: (KNNC)
د.کامه‌ران
ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویکردەوە: ماست
یه‌کێکه له‌و خۆراکانه‌ی که پزیشکه پسپۆڕه‌کان کۆکن له سه‌ر سوده ته‌ندروستیه‌کانی،
ماست به‌یه‌کێک له باشترین خوادنه‌کان له مانگی ره‌مه‌زان داده‌نرێت به تایبه‌ت
له ژه‌می پارشێواندا، چونكە سه‌رچاوه‌یه‌کی باشه بۆ
پڕۆتین؛ كە لەكاتی بەرۆژوبوندا هه‌ستی برسێتی که‌مده‌کاته‌وه و یارمه‌تی ڕێکخستنه‌وه‌ی
خه‌و ده‌دات.
رونیكردوەتەوە كە،
بڕێکی باش له ڤیتامینه‌کانی (B) و (D) و کانزاکانی
وه‌ک کالسێوم و پۆتاسێوم و مه‌گنسێوم، تێدایە، هەروەها ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی
پڕۆباتیکه‌کان؛ بریتییه لە به‌کتریا سودبه‌خشه‌کان، که کاری کۆئه‌ندمی هه‌رس رێکده‌خات
و پاش سکچون یان وه‌رگرتنی ئه‌نتی باێوتیکه‌کان.
لەسەر سودەكانی
ماست بۆ لەش د. کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، بۆ خۆپاراستن له نه‌رمبونه‌وه‌ی
ئێسک و کلۆربونی ددان، كه‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن، یارمه‌تی
چاکبونه‌وه‌ی قورحه و هه‌وکردنی گه‌دده و دوانزه‌گرێ ده‌دات.
سەبارەت بە
ماستی بێچەوری، پسپۆڕەكەی زانستی خۆراک ئەوەیخستوەتەڕو، ماستی بێ چه‌وری یارمه‌تی
دابه‌زینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و فشاری خوێن ده‌دات، هەروەها رێگری له زیادبونی کێش و
قه‌ڵه‌وی ورگ دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا هاوكارە بۆ دابه‌زینی کێشی لەش.
هەروەها، ماستی
بێچه‌وری خۆراکێکی باشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی هەستیارییان به‌شیر هه‌یه یان ئه‌و
که‌سانه‌ی ته‌هیجی کۆڵۆنیان هه‌یه، بێجگە لەئەوەش بۆ به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری
له‌ش و ئاسانکردنی هه‌ڵمژینی هه‌ندێک ڤیتامین و کانزا‌کان له‌ریخۆڵه‌دا سودمەندە.
د.کامه‌ران
ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک راشیگەیاندوە: ماست یه‌کێکه له باشترین
خواردنه‌کان بۆ خانمانی دوگیانی به‌ڕۆژو به مه‌رجێک ماسته‌که له شیری بێ چه‌وری
یان که‌م چه‌وری دروستكرابێت.
540 جار خوێندراوەتەوە