هەسەدە رایگەیاند، هێزەکانیانیان شەش فڕۆکەی
بێفڕۆکەوانی تورکیایان خستوەتە خوارەوە، دەشڵێت: لە نێو گروپە چەکدارەکانی سەربە
تورکیا چەندین کەس کوژراون و برینداربون.
هەواڵ:KNNC
هێزەکانی سوریای
دیموکرات-هەسەدە- بڵاویکردەوە، هێرشێکی گروپە چەکدارەکانیان بۆسەر یەکێک لە خاڵە
سەربازییەکانیان لە دەوروبەری بەنداوی تشرین پوچەڵکردوەتەوە و بەهۆی دروستبونی شەڕ
و پێکدادان لەنێوان شەڕڤانان و گروپە چەکدارەکان سێ چەکدار کوژراون و دووانی دیکەش
برینداربون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزەکانیان
توانیویانە شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی گروپە چەکدارەکان بخەنە خوارەوە کە لە نێویاندا
سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی تێدابوە.
هەسەدە لە
راگەیەنراوەکەیدا دەشڵێت: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بە درێژایی شەوی رابردو بەسەر
ئاسمانی شاری کۆبانێ و شارۆچکەی عەین عیسا سوڕانەتەوە.
292 جار خوێندراوەتەوە