سبەینێ وەرزى دوەمى خوێندن لە هەرێمى
کوردستان دەستپێدەکاتەوە، لە سنورى سلێمانیش مامۆستایانى ناڕازیی بایکۆتى هۆڵەکانى
خوێندنیان راگەیاند و دەڵێن: تا داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت ناگەڕێینەوە
هۆڵەکانى خوێندن.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ شەممە، دەستەى مامۆستایانى ناڕازیی لە
کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا بایکۆتى خوێندنیان راگەیاند و ئاوات ئازاد، نوێنەرى دەستەى مامۆستایانى ناڕازیش
لەوبارەیەوە بە کەى ئێن ئێن،ى راگەیاند؛ سێ داواکارییمان هەیە تا جێبەجێ نەکرێن
ناگەڕێینەوە هۆڵەکانى خوێندن.
ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە
تەنها بەو مەرجەى 30 رۆژ جارێک موچەکانیان وەربگرن و بەپێی بڕیارەکەى دادگاى
فیدراڵى تەوتینى موچەکانیان بکرێت و پلەبەرزکردنەوەکانیشیان کە 10 ساڵى راگیراوە،
دەستپێبکاتەوە، ئامادەن بایکۆت بشکێنن.
جەختیشى کردەوە کە هەڵوێستەکانیان بەردەوام
دەبێت تەنانەت ئەگەر پێویست بکات خۆپیشاندانى سەرتاسەریی رادەگەیەنن و وتى: لە
سنورى سلێمانى 70%ـى ناوەندەکانى خوێندن بایکۆت دەکەن.
865 جار خوێندراوەتەوە