ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە

KNN : Kurdish News Network
10:36 - 25/01/2025
کوردستان
+
-

وەزارەتی کارەبا بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی دروستبونی کێشەی گواستنەوەی غاز لە وێستگەی کۆرمۆرەوە، 700 مێگاوات کارەبا کەمیکردوە.

 

هەوال:KNNC

 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی دروستبونی کێشەی گواستنەوەی غازی (LPG)  لە وێستگەی غازی کۆرمۆر، 100 مەقمق، غاز و 700 مێگاوات کارەبا کەمیکردوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبا و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەرهێڵن بۆ چارەسەری هەرچی زوتری کێشەکە و ئاسایی بونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا.

 

هاوکات، شەوی رابردو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی دروستبونی کێشە لە وێستگەی گۆڕینی کارەبای باشور، دانیشتوانی سنورەکانی، دەربەندیخان، هەڵەبجەی شەهید، خورماڵ، سەیدسادق، پێنجوێن و شارەزور بێکارەبابون.

 

هەرێمی کوردستان، رۆژانە پێویستی بە 7500 مێگاوات کارەبا هەیە، بەڵام توانای بەرهەمهێنانی تەنها 3500 مێگاوات کارەبای هەیە، ئەوەش وایکردوە لە وەرزی زستان گرفتی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییان کەمببێتەوە و رۆژانە سێ بۆ چوار کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت.

96 جار خوێندراوەتەوە