جیانی ئینفانتینۆی سەرۆكی
یەكێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناسنامەی ئەو یانەیە ئاشكرادەكات كە لەمنداڵیەوە هاندەریەتی.
وەرزش:KNNC
لە نوێترین لێدوانیدا
جیانی ئینفانتیۆی سویسری كە سەرۆكایەتی گەورەترین رێكخراوی وەرزشی دەكات ئاشكرایكرد
لە منداڵیەوە هاندەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بوەو بەهاندەری ئەو یانەیەش ماوەتەوە.
ئینفانتینۆ وتویەتی
باوكیشی هاندەرانی ئینتەرمیلان بوە، واتە خێزانەكەی كاریگەری هەبوە لەسەرئەوەی سەرۆكی
فیفا ببێت بە هاندەری ئەو یانەیەی شاری میلانۆ.
جیانی ئینفانتینۆ لەساڵی
2016ەوە لە پۆستی سەرۆكایەتی فیفادایەو لەسەردەمی ئەویشدا تۆپی پێ چەند گۆڕانكارییەكی
گەورەی بەخۆیەوە بینی بە نمونەی سیتسمی ڤارو زیادكردنی ژمارەی هەڵبژاردەكان لە مۆندیالی
2026یەوە.
651 جار خوێندراوەتەوە