هالاند دەرگای بە کراوەیی هێشتۆتەوە بە روی ریاڵ مەدریدا

KNN : Kurdish News Network
08:37 - 19/01/2025
وەرزش
+
-

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا هەواڵێکی خۆش دەربارەی گرێبەستەکەی هالاند بە هەوادارانی ڕیال مەدرید دەدەن.

 

وەرزش:KNNC

لە چەند رۆژی رابردودا ئیدارەی مانچستەر سیتی گرێبەستی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی تا 2034 نوێکردەوە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردوە، یاریزانە نەرویجیەکە کلیلی داهاتووی خۆی بەدەستەوەیە دەتوانێت بەر لە تەواوبوونی گرێبەستە درێژەکەی، مان سیتی بەجێبهێڵێت.

ڕۆژنامەکە ڕوونی کردۆتەوە هالاند  بڕگەیەکی لە گرێبەستەکەی هێشتۆتەوە کە ڕێگەی پێبدەن لەکاتی بوونی گرێبەستێکی گەورە و موچەیەکی بەرزدا یانەکە بەجێبهێڵێت ئەم بڕگەیەش بە هاوکاری بریکارەکەی رافایل پیمیانتا لە گرێبەستەکەدا جێی کراوەتەوە.

پیمیانتا دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم بڕگەیەوە دەرگا بە کراوەیی  بهێڵێتەوە بۆ ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید لە داهاتوودا .

44 جار خوێندراوەتەوە