دوو پاسەوانی سنور لە زاخۆ شەهیدبون، پاسەوانێکی دیکەش بریندار بو رەوانەی
نەخۆشخانەکراوە.
هەواڵ:KNNC
پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە زاخۆ رایگەیاند، کاتژمێر (11:00)ـی بەیانی ئەمڕۆ
هەینی سێ پاسەوانی سنور رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون و بەهۆی سەختی
برینەکەیانەوە دوو لە پاسەوانەکان گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکانیان رەوانەی
پزیشکی داد کراوە.
وتیشی: یەکێکی دیکە لە پاسەوانەکان بریندارە و تەندروستی جێگیرە.
هاوکات، ئەمیر علی بەڕێوەبەری
تەندروستی زاخۆ بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند، ئەو دوو پاسەوانەی گیانیان لەدەستداوە
یەکیان تەمەنی 41 ساڵە و ئەوەی دیکەیان تەمەنی 40 ساڵە.
پەیامنێری کەی ئێن ئێن
راشیگەیاند، روداوەکە لە گوندی شیلانی بوە و بەهۆی هەڵدانی گولـلە هاوەنێکەوە بوە، بەڵام تا ئێستا شوێنی هەڵدانەکەی نادیارە.
یوسف شەرەفانی – زاخۆ
79 جار خوێندراوەتەوە