هندستان؛ یەک ملیۆن دۆلار خەڵات بۆ ئەو کەسەی لە نوسینێکی 5300 ساڵە تێبگات

KNN : Kurdish News Network
11:32 - 24/01/2025
هەمەڕەنگ
+
-


 حکومەتی هندستان ڕایگەیاندوە: هەرکەسێک بتوانێت چەند نوسراوێک کە مێژوەکەیان بۆ 5300 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە 5300 شیبکاتەوە، خەڵاتێکی یەک ملیۆن دۆلاری پێشکەش دەکرێت.

هەمەڕەنگ:KNNC

دەسەڵاتدارانی ویلایەتی تامیل نادو لە باشوری ڕۆژهەڵاتی هیندستان، خەڵاتێکی 960 هەزار یۆرۆ پێشکەش بە هەر کەسێک دەکەن کە بتوانێت ڕێنوسێکی سەردەمی شارستانیەتی دۆڵی ئیندوس شییبکاتەوە  و لێی تێبگات.


ئەو نوسراوانە کە لە نیشانە و هێما پێکهاتون، نزیکەی چوار هەزار نوسراوی کورتن، کە زۆربەیان لەسەر شتە بچوکەکانی وەک مۆر و کۆفە هەڵکەندراون.

هەندێک لە توێژەران ئەو هێما و نیشانانەی کە لەم نوسراوانەدا بەکارهێنراون، بە ڕێنوسی براهمی و زمانی هیندۆ-ئاریایی و سۆمەرییەوە دەبەستنەوە، شیکردنەوەی ئەم دەقە نوسینانە ڕێگە بە توێژەران دەدات زانیاری زیاتر لەسەر سیستەمی حوکمڕانی و بیروباوەڕەکانی شارستانیەتی دۆڵی ئیندوس بەدەستبهێنن.

گەرچی تا ئێستا نەیان توانیوە لە زمانەکەی بگەن، بەڵام حکومەتی هیندستان دەڵێت؛ سەرەڕای هەوڵە گەورەکانی زمانزانان و شوێنەوارناسان، هێشتا ڕەچەڵەکی شارستانیەتی دۆڵی ئیندوس، نەتوانراوە وەک پێویست زانیاریان لەسەری هەبێت و  چەندین نهێنی هەیە تا ئێستا پەیان پێ نەبردوە.

شارستانیەتی دۆڵی ئیندوس کە بە هاراپان ناسراوە، 5300 ساڵ لەمەوبەر لە ناوچەیەکی ئێستا باکوری ڕۆژئاوای هیندستان و پاکستان ژیاون و دانیشتوانەکەی جوتیار و بازرگان بون،  یەکێک لە سەرەتاییترین کۆمەڵگە شارساتنییەکانی جیهانیان دامەزراندوە و کۆمەڵگەکە لەناکاو لەناوچوە و مێژونوسانیش دڵنیانین و نازانن هۆکاری لەناوچونی شارساتنیەتەکە نازانن.




715 جار خوێندراوەتەوە