حەماس: ئەمرۆ ناوی چوار بارمتەی تر دەدەینە ئیسرائیل

KNN : Kurdish News Network
12:00 - 24/01/2025
جیهان
+
-

بزوتنەوەی حەماس رایگەیاندوە، لە چوارچێوەی  ڕێکەوتنی ئاگربەستەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل، ئەمڕۆ ناوی چوار بارمتەی تر دەدەنە حکومەتەکەی ناتانیاهۆ بۆ ئەوەی ئازاد بکرێن.



هەواڵ:KNNC


زاهر جەبارین، سەرۆکی باڵای بزوتنەوەی حەماس لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عەرەبییەکان ڕایگەیاندوە؛ "ئەمڕۆ ناوی ئەو چوار بارمتە ئیسرائیلیە ئاشکرا دەکەین کە ئازاد دەکرێن"



بەپێ زانیارییە سەرەتاییەکان، پێشبینی دەکرێت بارمتەکان چوار ژن بن کە دوانیان سەرباز و دوانەکەی تر هاوڵاتی مەدەنین و لەبەرامبەر ئەم چوار بارمەتە، بڕیار وایە ئیسرائیل 180ژنە زیندانی فەلەستینی ئازاد بکات.



هەروەها چاوەڕوان دەکرێت حەماس وردەکارییەکانی دۆخی ئەو 30 بارمتەی کە ماونەتەوە و بڕیارە لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکەدا ئازاد بکرێن، بە ئیسرائیل بدات، ئەم زانیاریانەش بۆ ئیسرائیل تایبەتن و  لە مێژە بەدوایدا دەگەڕێت، سەبارەت بەوەی کە ئاخۆ چەندیان مردون و چەندیان لە ژیاندا ماون، کە دەبێت لە ماوەی شەش هەفتەی یەکەمی ئاگربەستەکەدا ئازاد بکرێن.



  لە چوارچێوەی ڕێکەتەنەکەدا، بڕیار وایە رۆژی شەممە گەری دوەمی ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا ئەنجامبدرێت، کە ماوەکەی شەش هەفتە دەخایەنێت و لەو ماوەیەدا 33 بارمەتی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن.

173 جار خوێندراوەتەوە