دادوەرێکی فیدراڵی ئەمەریکا، بەشێوەیەکی کاتی
فەرمانێکی دۆناڵد ترەمپی هەڵپەسارد کە تێیدا داوایکردوە رەگەزنامەی ئەمەریکی بەو
منداڵانە نەدرێت کە لە دایک و باوکێکی کۆچبەر لەدایک دەبن.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی رۆیتەرز
بڵاویکردوەتەوە، لەسەر داوای چوار ویلایەتی دیموکراتەکان، دادەوەر جۆن کۆڤینیۆر لە
دانیشتنێکی دادگادا رایگەیاندوە، نەدانی رەگەزنامەی ئەمەریکی بەو منداڵانەی لە
دایک و باوکێکی کۆچبەر لەدایکدەبن، فەرمانێکی دژی دەستورە.
ئامانج لە فەرمانەکەی
ترەمپ ئەوە بوو کە کۆچبەرانی نایاسایی و منداڵەکانیان نەتوانن وڵاتینامەی ئەمریکی
بەدەستبهێنن.
لەیەکەم کاردانەوە دژ
بە بڕیارەکە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند، بەدڵنیاییەوە
تانە لە بڕیارەکەی دادگا دەدەن.
وەرگرتنی مافی هاوڵاتیبون
و رەگەزنامە لەگەڵ لەدایکبون، بنەمایەکی سەرەکیی ناسنامەی نەتەوەیی ئەمریکایە و بەپێی
هەمواری 14ـی دەستوری ئەمەریکا، هەر کەسێک لەسەر وڵاتەکە لەدایک ببێت، راستەوخۆ دەبێتە
هاوڵاتیی ئەمریکا.
دەستوورەکە دەڵێت، "هەموو ئەو کەسانەی لە ویلایەتە یەکگرتوەکان
لەدایک دەبن یان لەژێر دەسەڵاتی ئەم وڵاتەدان، هاوڵاتی ویلایەتە یەکگرتوەکان و ئەو
ویلایەتەن کە تێیدا نیشتەجێن."
69 جار خوێندراوەتەوە