نانى بەیانى ئەو ژەمەیە کە بەردەوام کێشە لەسەر
خواردن و نەخواردن و کاتەکەى هەیە، نوێترین توێژینەوەکانیش ئەم ژەمەیان بە
گرنگترین ژەمى رۆژەکە دیاریکردوە و رێنماییشمان دەکەن بەیانیان راستەوخۆ ژەمى
بەیانیان نەخورێت تا زۆرترین سودى لێ وەربگرین.
تەندروستى:KNNC
پسپۆڕانى بوارى خۆراک کۆکن لەسەر ئەوەى نانى
بەیانى نابێت راستەوخۆ دواى هەستان لە خەو بخورێت، بەڵکو باشترین کات ئەوەیە چەند
کاتژمێرێک چاوەڕێ بکرێت و تا نیوەى رۆژەکە و
ئەو رێنماییەش بۆئەوەیە ریخۆڵەکان تەندروست بمێننەوە.
روبى ئۆگلا، پزیشکى خۆراکە و دەڵێت: پێویستە
لەنێوان کۆتا ژەم کە خواردوتە بۆ یەکەم ژەمى رۆژەکەت 12 کاتژمێریان لەنێواندا بێت،
بەمەش لەش دەستدەکات بە سوتاندنى چەوریی و بەمەش تەندروستییەکى باشترت دەبێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە هەرکەسێک کاتێک
بەیانیان لەخەو هەڵدەستێت پێویستە سەرەتا یەکەم کار ئاو بخواتەوە، چونکە گورچیلەکان لە شەودا دو
هێندە کاریان کردوە و دەکرێت کەمێکیش خوێ بکرێتە ناو ئاوەکەوە بۆ هاوکاریکردنى
گورچیلەکان و پێویستە کەسەکە تا کاتژمێر 9 بۆ 10ـى بەیانى بوەستێت تا کاتى خواردنى
نانى بەیانى.
یەکێکى دیکە لە پسپۆڕانى خۆراک باس لە هۆکارى
درەنگ خواردنى نانى بەیانى دەکات و دەڵێت: لەش لە بەیانیاندا جەستە کەمێک گلوکۆز
دەردەدات کە وزە دەدات بە لەش بۆئەوەى هاوکاریی بکات لە بۆ لەخەو هەستان هەربۆیە
تا ئەوکاتەى کەسەکە هەست بە برسێتى دەکات چەند کاتژمێرێکى پێدەچێت و پێویستیشە ئەو
خواردنەى بۆ بەیانیان دەخورێت پرۆتین و ریشاڵى تێدابێت.
باشترین ژەم بۆ نانى بەیانى شۆفانە، کەسەکە
دەتوانێت دوو کەوچکى گەورە شۆفان و تۆوى کەتان و تۆوى شیا تێکەڵ بکات و لەگەڵ ئاو
یاخود شیر تێکەڵى بکات بەمەش بڕێکى باش هەم پرۆتین هەم ریشاڵ هەم کاربۆهیدرات
وەردەگریت.
لە بەشێکى دیکەى رێنماییە پزیشکییەکاندا ئەوە
باسکراوە کە پەیوەندییەکى پتەو هەیە لەنێوان نەخواردنى نانى بەیانى و زیادبونى
کێشى لەش، چونکە بەشێکى زۆرى ئەو کەسانەى کە دەیانەوێت کێشیان دابگرن نانى بەیانى ناخۆن،
بەڵام رێگا راستەکە ئەوەیە نانى بەیانى دەوڵەمەند بە پرۆتین بخورێت تا رێگریی لە
قەڵەوى بکرێت.
640 جار خوێندراوەتەوە