وەزیرانى دەرەوەى عێراق و تورکیا کۆبونەوە

KNN : Kurdish News Network
01:27 - 26/01/2025
عێراق
+
-

وەزیرانى دەرەوەى عێراق و تورکیا کۆبونەوەیان ئەنجامدا و رایدەگەیەنن؛ هەردو وڵات پەیوەندییەکى تۆکمە و ستراتیژییان هەیە و لەبارەى دۆخى سوریاشەوە لێکتێگەیشتنیان هەیە.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا بە سەردانێک گەیشتە بەغدادى پایتەخت و سەرەتا لەگەڵ فوئاد حسێن، هاوتا عێراقییەکەى کۆبوەوە و دواتر لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا رایانگەیاند کە عێراق و تورکیا پەیوەندییەکى ستراتیژییان لەنێواندا هەیە و بڕیارشە لە درێژەى سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى عێراق کۆبونەوە ئەنجام بدات.

 

فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق رایگەیاند؛ لەگەڵ تورکیا لێکتێگەیشتنیان لەبارەى دۆخى سوریا هەیە و کۆبونەوەکانیشیان تایبەت بوە بە پرسە سیاسیی و ئەمنییەکانەوە و بەردەوامیش دەبێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە لە کۆبونەوەکەدا لەگەڵ هاوتا تورکییەکەى تاوتوێی جێبەجێکردنى رێککەوتنەکانى نێوانیان کردوە.

 

هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا وتى: پەیوەندییەکى تۆکمەمان لەگەڵ عێراق هەیە و سەروەریی و ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکە بۆ تورکیا زۆر گرنگە.


ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە دەیانەوێت عێراق پەیوەندییەکى باشى لەگەڵ دەسەڵاتى نوێی سوریا هەبێت و پارتى کرێکارانى کوردستانیشى وەک مەترسییەک ناوبرد و وتى: مەترسییە بۆسەر عێراقیش و سوریاش.

122 جار خوێندراوەتەوە