بەپشتبەستن بە یاسای هەڵبژاردن ژمارە (12ـی 2018) میکانیزم بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتو
دیاریدەكرێت و وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەڵێت: دەبێت (45) رۆژ پێش کۆتایی هاتنی
خولی پێنجەمی ئەنجومەن هەڵبژاردنەكە بكرێت.
هەواڵ: (KNNC)
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە(KNN)ـی رایگەیاند: ئامادەكارییەكان
بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەكەن و دیاریكردنی
كاتی هەڵبژاردنەكەش بەهەماهەنگی لەنێوان ئەنجومەنی وەزیران و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان
دەبێت.
وتیشی: نابێت هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی (25/11/2025)
تێپەڕێنێت.
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەختیكردەوە، پێویستە
لەكاتی خۆیدا و بەبێ دواكەوتن، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی
نوێنەران بەڕێوەبچێت و نابێت بكەوێتە دوای
كۆتایی هاتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنەكە.
كەركوك - ئۆژین جۆڵا
118 جار خوێندراوەتەوە