جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق کاریگەری نەرێنی لەسەر لاوازبونی دەسەڵاتی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست نابێت، بەغداش چاوی لەوەیە ڕێچکەی دیپلۆماسی خۆی لە ناوچەکەدا دابڕێژێت و
دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکان سنوردار بکات.
هەواڵ:KNNC
موحسین مەندەلاوی
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز، باسی لە دوا گۆڕانکارییە خێراکان لە ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست کردوە، وتویەتی لاواز بونی ئێران
کاریگەری لەسەر عێراق نابێت.
مەندەلاوی کە خۆی
بازرگانێکە و بەرژەوەندی لە هۆتێل و نەخۆشخانە و خزمەتگوزاری گواستنەوەی پارەی عێراقیدا
هەیە، دەڵێت "ئەمڕۆ سەقامگیریمان هەیە، ئەمەش وایکردوە کۆمپانیا بیانییەکان بێنە
عێراق".
باسی
لەوەشکردوە؛ عێراق دەستی کردوە بەگێڕانی ڕۆڵی خۆی لەنێو دەوڵەتە عەرەبییەکاندا، وتوشیەتی ئێران
دراوسێیەکە کە پەیوەندی مێژوییان هەیە و پێگەی ئێران لەگەڵ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ
دەوڵەتانی عەرەبی جیاوازن.
دوا ئەوەی ئیدارەی نوێی دۆناڵد
ترەمپ، بەڵێنی داوە فشاری زیاتر لە تاران بکات، کە لە مێژە پشتگیری
لە ژمارەیەک لایەنی سیاسی و کۆمەڵێک ڕێکخراوی چەکدار دەکات لە عێراق، هەواڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەو گروپە چەکدارانەی نزیکن لە ئێرانن و لە عێراقدان لە ئارادایە.
ئەمە
لەکاتێکدایە، عێراق کە هاوپەیمانێکی باشی هەریەک لە واشنتۆن و تارانە، هەوڵدەدات خۆی
لە تێکدانی سەقامگیری بەدور بگرێت و دوای چەندین ساڵ لە شەڕ، ئیدی سەرنجی لەسەر ئاوەدانکردنەوە
بێت.
193 جار خوێندراوەتەوە