وەزیری دەرەوەی
عێراق ئاشكرایدەكات، بۆ روبەڕوبونەوەی مەترسییەكانی داعش پێویستمان بە هاوكاریی
نێودەوڵەتییە.
هەواڵ:
(KNNC)
فوئاد
حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: بۆ روبەڕوبونەوەی مەترسییەكانی رێكخراوی
داعش، بەغداد پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە، لەئێستادا نیگەرانی هەیە کە ئیدارەی
نوێی ئەمەریکا چۆن مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکات.
وتیشی: گفتوگۆكردن
لەسەر هەبونی هێزەكانی ئەمەریكا لەعێراق بەردەوامە و بەغدادیش هەوڵ دەدات پەرە بە
پەیوەندییەكانی لەگەڵ واشنتۆن بدات و ویستیشییەتی كە بڕیاری ئەمنی و سەربازی لەدەست
حكومەتدا بێت، نەك لەدەست گروپە چەكدارە جیاوازەكانی وڵات.
وەزیری دەرەوەی
عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، سەقامگیری سوریا کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئاسایشی عێراق
هەیە، هەروەك هۆشداریدا لە بونی نزیكەی (12) هەزار چەكدارانی داعش لە زیندانەکانی
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە پێدەچێت لەكاتی ئازادكردنیاندا مەترسی ئەمنی
بۆ سەر عێراق دروستبکەن، بۆیە پێویستمان بە هاوكاری نێودەوڵەتی هەیە بۆ
روبەڕوبونەوەی ئەو مەترسییە.
لەسەر پەیوەندییەكانی
نێوان بەغداد و دیمەشق، فواد حسێن رونیكردەوە؛ پێشتر بەرپرسی دەزگای هەواڵگری
عێراق سەردانی پایتەختی سوریای كردوە كەمەبەست لێی بەرزكردنەوەی ئاستی هاوكارییە
ئەمنییەكان بوە.
103 جار خوێندراوەتەوە