وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایدەگەیەنێت: لەنێوان ساڵانی (2023
و 2024) زیاتر لە (13) هەزار سیستەمی ئاودێری مۆدێرنی بەسەر جوتیاراندا دابەشكردوە
كە سودی بۆ یەك ملیۆن (500) هەزار دۆنم زەوی هەیە.
هەواڵ: (KNNC)
مەهدی سەحەر، یاریدەدەری وەزیری كشتوكاڵی عێراق
رایگەیاند: پێشتر وەزارەتەكەی پلانی بۆ چارەسەری كێشەی كەمئاوی و پشتگیری كردنی
كەرتی كشتوكاڵ و پێشكەشكردنی هاوكاری بە جوتیارانی وڵات داڕشتوە، لەسەر ئەو
بنەمایە و بەتەرخانكردنی زیاتر لە (800) ملیار دینار بۆ كڕین و دابینكردنی كەناڵی سیستەمی
ئاودێری هاوچەرخ دیاریكردوە و توانراوە لە نێوان ساڵەكانی (2023 و 2024) زیاتر لە
(13) هەزار سیستەم بەسەر جوتیاراندا دابەشبكرێت.
وتیشی: سیستەمە هاوچەرخەكانی ئاودێری بەسەر جوتیارانی
ناوچە جیاجیاكانی وڵاتدا دابەشكراوە كە سود بە نزیكەی یەك ملیۆن و (500) هەزار
دۆنم زەوی دەگەیەنێت، بەمەش بەفیڕۆچونی ئاو و كەم دەبێتەوە، هەروەها كەمترین بڕە
ئاو بۆ زۆرترین بڕی بەروبومە كشتوكاڵییەكان بەكاردەهێنرێت.
یاریدەدەری وەزیری كشتوكاڵی ئاماژەی بۆئەوەشكرد، بەهۆی
ئەو پشتیوانیانەی حكومەت پێشكەشی كەرتی كشتوكاڵ و جوتیارانی كردوە، عێراق دو وەرزی
کشتوکاڵییە توانیویەتی بگاتە ئاستی خۆبژێوی، كە ئەو سەركەوتنەش بەشێكی گەورەی بۆ
دابەشكردنی سیستەمی ئاودێری و تەكنەلۆژیای سەردەم دەگەڕێتەوە.
38 جار خوێندراوەتەوە