نرخی زێڕ لە ماوەی
پێنج هەفتەی رابردو بەرزترین نرخی تۆمارکردوە و ئۆنسەیەک گەیشتوەتە 2795 دۆلار.
ئابوری:KNNC
ئەمڕۆ هەینی لەسەرەتای
کردنەوەی بازاڕە داراییەکان، نرخی زێڕ بەرێژەی 0.1% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە
2,795.92 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، لەماوەی ئەم هەفتەیەشدا نرخەکەی نزیکەی 1% بەرزبووەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، باجی 25% بسەر هاوردەکردنی کاڵای مەکسیکی
و کەنەدی دەسەپێنێت، پلانەکانی ترەمپ بۆسەپاندنی باج وەک هۆکارێک بۆ زیادبونی
هەڵاوسان سەیردەکرێت و کاریگەری لەسەر نرخی سەرجەم کانزاکان لە بازاڕە داراییەکان
دەبێت.
سەبارەت بە کانزاکانی دیکە،
زیو لە مامەڵەکاندا بە ڕێژەی 0.4% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 31.54 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک،
پلاتینۆم بە ڕێژەی 0.1% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 967.80 دۆلار و پالادیۆم بە ڕێژەی
0.2% دابەزیوە و گەیشتووەتە 987.10 دۆلار.
787 جار خوێندراوەتەوە