نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە
و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان
دابەزینى تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت
بە (72) دۆلار و (75) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى
49 سەنت دابەزیوە .
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى
ئەمەریکیش بە (68) دۆلار و (76) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ
نرخەکەى 37 سەنت دابەزیوە.
58 جار خوێندراوەتەوە