بانکی رافیدەینی
عێراقی هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی ئامرازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ
بازرگانیکردن بە دراوە دیجیتاڵییەکان.
ئابوری:KNNC
بەگوێرەی رێنماییەکانی
بانکی ناوەندی عێراق، بانکی رافیدەین داوا دەکات هاوڵاتییان خۆیان دوربگرن لە
بەکارهێنانی ئامرازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی، لەوانە کارت، جزدانی ئەلیکترۆنی، لە
بازرگانیکردن بە دراوی دیجیتاڵی یان چالاکی فۆڕێکس، چ بۆ هەژماری تایبەتی خۆیان یان
هەژماری کەسانی دیکە، بەشێوەی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ.
بانکەکە جەخت لەسەر
گرنگ و وریایی و مامەڵەنەکردن لەگەڵ ئەو لایەنە بێ مۆڵەتانە دەکاتەوە کە بازرگانی
بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەکات، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسییە دارایی و یاساییە
بەرچاوانەی کە بەدوای خۆیاندا دێنن، چونکە رەنگە ببێتەهۆی لەدەستدانی پارە یان
بەرکەوتنی رێکاری یاسایی.
بانکەکە دەڵێت: ئەم
هۆشدارییە لەچوارچێوەی پەرۆشییە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی هاوڵاتییان و مامەڵە
داراییەکان.
216 جار خوێندراوەتەوە