مەزڵوم عەبدی: کورد دەسەڵاتێكی لامەرکەزی لە دەستوری نوێی سوریادا دەوێت

KNN : Kurdish News Network
12:17 - 23/02/2025
کوردستان
+
-

فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایگەیاند، لەئێستادا ئیدارەی ئەمریکا هیچ پلانێكی نییە بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دوپاتیشی دەکاتەوە دەسەڵاتێكی لامەرکەزییان لەسوریا دەوێت.

هەواڵ: KNNC

 

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ کەناڵی BBC ڕایگەیاند: داوای دامەزراندنی دەسەڵاتێكی لامەرکەزی و دانپێدانانی مافەکانی کورد لە دەستوری نوێی سوریا دەکەن.

ئاشکراشیکردوە: لەلای سوپای ئەمریکاوە، ڕونکردنەوەیەکی پێگەشتوە، کە لە ئێستادا وڵاتەکەیان هیچ پلانێكی نییە بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

 

عەبدی ئاماژەی بەوەشکرد: هەماهەنگی ئەمنییان لەگەڵ دیمەشقی نوێ هەیە، تاململانێ دروست نەبێت، پێشیانوایە، دیمەشقی نوێ لەژێر فشاری تورکیادایە بۆ هەنگاونان دژی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیی ئەوان.

3465 جار خوێندراوەتەوە