پۆلیسی هەولێرئاشكرایكرد، ئەو تۆمەتبارەی
هاوسەرەکەی خۆی لە قەزای بنەسڵاوە کوشت، خۆی رادەست کرد.
هەواڵ: (KNNC)
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: دوای ئەوەی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە حاڵەتێکی کوشتن لە قەزای بنەسڵاوە ئاگادارکرانەوە، هێزەکانیان
گەیشتنە شوێنی روداوكە و بۆیان دەرکەوتوە کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی پیاوێک هاوسەرەکەی
خۆی کوشتوە.
ئەوەیخستوەتەڕو، پاش ئەنجامدانی تاوانەکە، بكوژەكە خۆی ڕادەستی
هێزەکانی پۆلیسی هەولێر کرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و تۆمەتباریش بە
بڕیاری دادوەر راگیراوە.
276 جار خوێندراوەتەوە