فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشكرایدەكات، پەیامەكەی ئۆجەلان، بۆ پارتی
کرێکارانی کوردستانە نەك هەسەدە و بەهۆی داواكردنی كۆتایی هێنان بەجەنگ
بانگەوازەكەشی ئەرێنییە.
هەواڵ: (KNNC)
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند: پەیامەكەی عەبدوڵڵا
ئۆجەلان، تەنها پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە هەیە و هیچ پەیوەندییەکی
بە (هەسەدە)ـوە نییە، بۆیە ئەگەر ئاشتی لە توركیا بەدیهات، هیچ پاساوێك بۆ سوپای توركیا نامێنتەوە
هێرش بكاتە سەر سوریا.
وتیشی: بانگەوازەكەی ئۆجەلان، ئەرێنییە، چونکە داوای کۆتاییهێنان بەجەنگ و دەستپێکردنی
پرۆسەیەکی سیاسی ئاشتیانە لەناو تورکیادا دەکات.
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێشوازی لە
بانگەوازەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان دەكەن.
491 جار خوێندراوەتەوە