هاوڵاتییان ناڕازین لە زیادبونی تێچوی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری

KNN : Kurdish News Network
01:57 - 27/02/2025
کوردستان
+
-

لە کاردانەوەی گۆڕینی سیستمی مۆڵەتی شۆفێری بۆ سیستمێکى نوێ؛ هاوڵاتییان ناڕازین و راهێنەری یەکێکیش لە نوسینگەکانی شۆفێری دوپاتی دەکاتەوە کە تێچوی دەرهێنانی مۆڵەتەکە زیاد دەکات.

 

هەواڵ:KNNC

 

باوان عەلی، راهێنەر لە یەکێک لە نوسینگەکانی شۆفێری، لە لێدوانێکیدا بۆ کەی ئێن ئێن باسی لەوەکرد، گۆڕینی سیستمی مۆڵەتی شۆفێری بۆ سیستەمێكی نوێی مۆدێرن کات و تێچوی دەرهێنانی مۆڵەت زیاد کردوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رابردودا فێرخواز شەش کاتژمێر وانەی پڕاکتیکیان دەخوێند، بەڵام لە ئێستادا زیاد کراوە بۆ 12 کاتژمێر وتیشی: تا ئێستا زانیاریان بۆ نەهاتوە کە نرخی کاتژمێر وانەکان زیاد دەکرێت یاخود نا.

 

لەلایەکی دیکەشەوە، هاوڵاتییان ناڕەزایەتییان دەربڕی سەبارەت بە گۆڕینی سیستەمەکە و دەڵێن: تێچوەکەی و کاتەکەشی زیاد دەبێت و باسیان لەوە کرد کە سەربارى ئەوەشى بڕێکی زۆر باجیان لێ وەردەگیرێت، بەڵام بۆ خزمەتگوزاریی بەکار ناهێندرێتەوە.

95 جار خوێندراوەتەوە