ئاكپارتی: چاوەڕێی وەڵامی پەكەكەین

KNN : Kurdish News Network
07:08 - 27/02/2025
کوردستان
+
-

جێگری سەرۆكی گشتیی ئاكپارتی وەڵامی پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلانی دایەوە و دەڵێت: چاوەڕێی وەڵامی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) دەكەن.


هەواڵ: (KNNC)


ئەفكان ئالا، جێگری سەرۆكی گشتیی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا (ئاكپارتی) رایگەیاند: ناوەرۆكی بانگەوازەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ چەكدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)یە، بۆیە چاوەڕێی ئەنجامی بانگەواازەكە دەكەن.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، چاوەڕێی ئەوەن كە پەكەكە چۆن وەڵامی بانگەوازەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان دەداتەوە.


جێگری سەرۆكی گشتیی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەگەر پەکەکە پەیامەکەی ئۆجەلان پشتگوێ بخات، روبەڕویان دەبنەوە.

238 جار خوێندراوەتەوە