بەپێی راگەیەنراوەکەى
پارتى یەکسانى و دیموکراسى، ئەمڕۆ بەشێوەیەکى راستەوخۆ پەیامەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان "بانگەوازى سەدە" لە وان و ئامەد و سلێمانى پەخش دەکرێت و پارتەکەش داوا دەکات هاوڵاتییان لە
ناوەندى شارەکانیان کۆببنەوە.
هەواڵ:KNNC
پارتی یەكسانی و دیموكراتى
گەلان (دەم پارتی) رایگەیاندوە؛ ئەگەر هیچ ئاستەنگ و کێشەیەک دروست نەبێت، پاشنیوەڕۆی
ئەمڕۆ پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان، رابەری زیندانیکراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە)
بڵاودەکرێتەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە؛
پەیامەکەى ئۆجەلان راستەوخۆ لە ئاماد و وان،ى باکورى کوردستان و شارى سلێمانى لە پارکى ئازادى بەشێوەیەکى راستەوخۆ پەخش دەکرێت، پارتەکە داواى لە دانیشتوانى وان و
ئاماد کردوە لەکاتى پەیامەکەدا لە سەنتەرى شارەکانیان کۆببنەوە و لە شارى سلێمانیش
ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچونى مەراسیمەکە بەڕێوەدەچێت.
رۆژى رابردو نوسینگەی
راگەیاندنی دەم پارتی ئاشکرایکرد؛ ئەمڕۆ شاندى ئیمراڵی كە لە (7) كەس پێكهاتون، بۆ
جاری سێهەم سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان، رابەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی
کوردستان دەكەنەوە.
97 جار خوێندراوەتەوە