نرخی زێڕ دابەزینێکی
بەرچاوی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە2874 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەدوای ماگی 11ـی
ساڵی رابردوەوە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەو شێوەیە دابەزینی تۆمارکردبێت.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ هەینی، لەگەڵ
کردنەوەی بازاڕە داراییەکان نرخی زێڕ بەڕێژەی 0.1% دابەزینی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک
بە 2874.69 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەماوەی ئەم
هەفتەیەدا، نرخی زێڕ بەڕێژەی 2% دابەزیوە، ئەمەش گەورەترین دابەزینی هەفتانەیە لە
مانگی تشرینی دوەمی 2024ەوە، تۆماریکردبێت.
دوای هەشت بەرزبوونەوەی لەسەریەک، بەرەو یەکەم
دابەزینی هەفتانەی خۆی دەڕوات.
هاوکات، بەپێی داتاکانی
ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی ئایندەی زێڕی ئەمریکا بە ڕێژەی 0.3% دابەزیوە و گەیشتوەتە
2886.80 دۆلار.
سەبارەت بە نرخی
کانزاکانی دیکە، نرخی یەک ئۆنسە زیوی سپۆت بەڕێژەی 0.4% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە
31.37 دۆلار، پلاتینۆم بەڕێژەی 0.3% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 951.95 دۆلار و پالادیۆم
بەڕێژەی 0.1% بەرزبوەتەوە و گەیشتووەتە 920.34 دۆلار.
1041 جار خوێندراوەتەوە