نرخی زێڕ بەڕێژەی 1% دابەزی... ئۆنسەیەک بە 3232 دۆلارە

KNN : Kurdish News Network
09:20 - 14/04/2025
ئابوری
+
-

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زێڕ دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینی و ئۆنسەیەک بە 3232 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، پێگەی گۆڵدمان ساکس پێشبینی دەکات، تا کۆتایی ئەمساڵ نرخەکە بگاتە 3700 دۆلار بۆهەر ئۆنسەیەک.

 

ئابوری:KNNC

 

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە داراییەکان، نرخی زێڕ بەڕێژەی 1% دابەزینی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 3232.45 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، پێشتر بەرزترین ئاست کە تۆماری کردبو گەیشتە 3245.42 بۆهەر ئۆنسەیەک.

 

هاوکات، بەپێی داتاکانی ئاژانسی رۆیتەرز نرخی ئایندەی زێری ئەمەریکا بە ڕێژەی 0.1% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 3248.20 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

 

بانکی گۆڵدمان ساکس، یەکێک لە گەورەترین بانکەکانی جیهان پێشبینییەکانی خۆی بۆ نرخی زێڕ تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لە 3300 دۆلارەوە بەرزکردووەتەوە بۆ 3700 دۆلار.

 

سەبارەت بە کانزاکانی دیکەش،نرخی زیو ڕێژەی زیاتر لە سەدا یەک دابەزی و گەیشتە 31 دۆلار و 91 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک، نرخی یەک ئۆنسە پلاتینیۆم بەڕێژەی 0.6% بەرزبوەوە و گەیشتە 948 دۆلار و 45 سەنت، نرخی ئۆنسەیەک پالادیۆم بەڕێژەی 0.8% بەرزبوەوە و گەیشتە 922 دۆلار و 98 سەنت.

314 جار خوێندراوەتەوە