بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار بەراورد بە هەفتەی رابردو 10% بەرزبوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:15 - 13/04/2025
ئابوری
+
-

دانوستانەکەی نێوان ئێران و ئەمریکا، بوە هۆی بەرزبونەوەی بەهای تمەن، بەشێوەیەک بەرارود بە هەفتەی رابردو بەرێژەی 10% بەرزبوەتەوە.

 

ئابوری:KNNC 


دوای ئەوەی کۆشکی سپی رایگەیاند، گفتوگۆکەیان لەگەڵ ئێران لەسەر پرسی ئەتۆمی ئەرێنی بوە، بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست لە ماوەی مانگی رابردودا.

 

بە گوێرەی میدیای ئێرانی لە دوای دانوستاندنەکان بەهای تمەن بەڕێژەی4٪ بەرامبەر دۆلار بەرزبوەوە و یەک دۆلار بە کەمتر لە 95 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکرا.

 

پێش بەڕێوەچونی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا  یەک دۆلار بە 99 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرا، تەنانەت هەفتەی رابردو بەهای یەک دۆلار بەرامبەر بە تمەن گەیشتبوە 106 هەزار تمەن بەمەش بەهای تمەن بەراورد بە هەفتەی رابردو بەڕێژەی 10٪ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.

799 جار خوێندراوەتەوە